|
چینی: دیاری نه‌کراو
15:51 - 2007/3/4
- {0}
-
چینی: دیاری نه‌کراو
سبه‌ی سه‌رۆک مام جه‌لال ده‌گه‌ڕێته‌وه کوردستان به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوکراونه‌ته‌وه، سبه‌ی پێنجی سێ، بڕیاره سه‌رۆک مام جه‌لال سه‌رۆکی عێراقی فیدراڵ دیموکرات و سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بگاته‌وه هه‌رێمی کوردستان. بۆ روونکردنه‌وه‌ی زیاتریش، ئه‌مڕۆ به سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێزان کۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی و عومه‌ر فه‌تاح، وه‌فدێکی حزبی و حکومیی له فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانییه‌وه به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی مه‌دینه حسێن له عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن به‌ڕێکه‌وتن. شایانی باسه گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ڕێز مام جه‌لال له کاتێکدایه که ته‌ندروستی به‌ره‌و باشی چووه.
15:35 - 2007/3/4
- {0}
-
چینی: دیاری نه‌کراو
قه‌یرانی عه‌سکه‌ریی ئێران و کاروباری ئیستخباراتی سعودیه له ئێران و ئه‌گه‌ره‌کان..! کوردپرێس جۆرج ده‌بڵیو بوش فرمانی داوه به پێناگۆن: پلانی لێدانی کۆماری ئیسلامیی ئێران به شێوه‌یه‌ک داڕێژن که بتوانرێت به 24 سه‌عات ئاماده‌باشیی،پرۆسه‌ی لێدانه‌که جێبه‌جێ بکرێت..لێدانێک که به پێی زانیارییه‌کانی گۆڤاری نیویۆرکه‌ر، بنکه‌کانی سوپای قودس و رێکخه‌رانی کاروباری شیعه‌کانی عێراق له ئێران‌دا،بگرێته‌وه. له‌مباره‌یه‌وه، سیمۆر هێرش،له وتارێکدا و به‌پشتبه‌ستن به زانیاریی ورد، ئه‌وه‌ی خستۆته‌روو که له‌م ستراتیژه نوێیه‌ی ئه‌مریکادا به‌رامبه‌ر ئێران، ده‌زگای ئیستخباراتی ئه‌مریکا بودجه‌ی له عه‌ره‌بستانی سعودیه وه‌رگرتووه تا بتوانێت بێگه‌ڕانه‌وه بۆ کۆنگرێس و دوور له چاوی یاسا،چالاکیی هه‌واڵًگری له ناو خاکی ئێران و سوریا و ریزه‌کانی حزبولڵای لوبناندا ئه‌نجام بدات..حزبولڵایه‌ک که له لایه‌ک وێستگه‌ی پێکگه‌یشتنی تاران و ریازه سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسی لوبنان و له‌لایه‌ک کارتی متمانه‌ی نێوان تاران و دیمه‌شقه سه‌باره‌ت به داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته ئه‌نتی-ئه‌مریکییه. له‌م سه‌روبه‌نده‌شدا که به بودجه‌ی تاران ، له روسیا چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ سوریا کڕدراوه و له کاتێکدا که دوای سه‌ردانه دوو رۆژییه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ئێران له 17ی فێبرایه‌ر دا، مه‌نوچه‌هری موته‌کی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به سوریا راگه‌یاندوه که له مه‌سه‌له‌ی لوبنان دا، ئێران رو سوریاهاوڕان..ئیدی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی ئیستخباراتی به بودجه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی،له ئێران و سوریادا خاڵیی له مانا نابێت، به‌تایبه‌ت که به‌نده‌ر بن سوڵتان سه‌رۆکی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سعودیه و باڵیۆزی 22 ساڵخزمه‌تی عه‌ره‌بستان له ئه‌مریکا، هه‌م پارێزه‌ری پله یه‌کی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکایه له ناوچه‌که و هه‌م دژی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی سوریایه له لوبنان و هه‌میش به توندی به‌رامبه‌ر هه‌ژموونگه‌رایی سیاسی و سه‌ربازیی شیعه له ناوچه‌ی که‌نداوی فارس دا وه‌ستاوه‌ته‌وه..که‌نداوێک که بۆ یه‌که‌مجار که‌شتییه بازرگانییه‌کانی بریتانیا له ساڵی 1635 لێوه‌ی گه‌یشتوونه‌ته به‌سره. ئێستاش که بریتاینا له‌سه‌روبه‌ندی سپاردنه‌وه‌ی دۆسییه‌ی سیکیوریتی به‌سره‌دا، به دوو مه‌فره‌زه‌ی سوپاکه‌ی به‌شداریی له هه‌ڵمه‌تی سه‌پاندنی یاسا ده‌که‌ن له ناوچه‌کانی سه‌لمان پاک و مه‌دینه سه‌در،شیعه چه‌کداره‌کانی عێراق، به پشت به‌ستن به لێکدانه‌وه سیاسییه‌کانی ئایه‌تولڵا سیستانی، ده‌یانه‌وێت خۆیان له هه‌ژموونی دینی قوم به‌دوور بگرن. له وه‌ها دۆخێکیشدا که سه‌رۆک بوش له ستراتیژه نوێیه‌که‌یدا، مه‌به‌ستێتی هه‌ڵه‌ی به‌هێز بوونی تاران له ئه‌نجامی خستنی تاڵیبان له ئه‌فغانستان و به‌عس له عێراق، به لێدانی راسته‌وخۆی ژێرخانی سه‌ربازی-ئابوری-سیاسی ئێران، قه‌ره‌بوو بکاته‌وه..هه‌واڵه‌کان باس له پێکهاتنی لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندکردنی یاسای نوێی دابه‌شکردنی داهاتی نه‌وت..داهاتێک که بڕیاره به گوێره‌ی زیاد و که‌میی ژماره‌ی دانیشتوان به‌سه‌ر پارێزگاکاندا دابه‌ش بکرێت.که‌واته دوورکه‌وتنه‌وه‌ی سیستانی و به‌شێک له چه‌کدارانی شیعه‌ی نێو عێراق له مه‌رجه‌عیه‌تی تاران، په‌یامی سیاسی و ئابووریی خۆی هه‌یه.! - که‌واته له پرسیاری یه‌که‌م دا ده‌پرسین: هیلالی شیعه که له به‌حره‌ینه‌وه بۆ عێراق و لوبنان و سوریا و دواجار کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌گرێته‌وه، چ داهاتوویه‌ک چاوه‌ڕێی ده‌کات، به تایبه‌ت که ئه‌مریکا سه‌رقاڵی پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی نوێیه له ده‌وڵه‌ته میانه‌ڕه‌وه سوننه‌کان بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی تاران له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌ی که‌نداو و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؟ به پێی زانیارییه‌کانی رۆژنامه‌نووسانی بیانییش،به‌م دواییه و پاش په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانی ئه‌تۆمی نێوان ئه‌مریکا و ئێران،ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی که‌نداو، بڕێکی به‌رچاو چه‌ک و موشه‌ک و سیستمی به‌رگری و پێدوایستیی سه‌ربازییان کڕیوه. - له‌م چوراچێوه‌یه‌دا، له هه‌ریه‌که له کوه‌یت، سعودیه، قه‌ته‌ر..پاتریۆتی دژه موشه‌ک دانراوه..کوه‌یت و عومان و عه‌ره‌بستانی سعودیه، تێکڕا بایی 27 ملیار دۆلار که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییان کڕیوه..ئه‌مه جگه له‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی به کڕینی 72 فڕۆکه‌ی هێرشبه‌ری جۆری جت، 11 ملیار دۆلاری له بواری هێزی هه‌وایی وڵاته‌که‌یدا سه‌رفکردووه..هه‌روه‌ک هه‌ر سێ ده‌وڵه‌تی کوه‌یت و عومان و سعودیه، 400 ملیۆن دۆلاریشیان له نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی که‌شتی ئاپاچی هه‌ڵگری ئه‌ی ئێچ سێکستی فۆردا خرجکردووه. به‌پێی هه‌ندێک زانیاری تایبه‌تیش، عه‌ره‌بستانی سعودی، سه‌رقالًَی به‌ده‌ستهێنانی موشه‌کی کرۆز، هێلکۆپته‌ری هێرشبه‌ر و تانکه که ئه‌مه‌ش تێکڕا بڕی 50 ملیار تێچوونیه‌تی. له لایه‌ن خۆشییه‌وه کوه‌یت، 24 هیلیکۆپته‌ری ئاپاچی کڕیوه هه‌روه‌ک ئیماراتی عه‌ره‌بییش سه‌رقاڵی به‌هێزکردنی خۆیه‌تی و به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان،ئیمارات خه‌ریکی کڕین و وه‌رگرتنی 80 فرۆکه‌ی ئێف 16 و دانانی سیستمی دژه موشه‌کی هه‌واییه. گه‌ر ئه‌مه‌ش به وردی لێی بڕوانرێت له لایه‌ک ئاماژه‌یه بۆ بوونی مه‌ترسی و قه‌یران و ئه‌گه‌ری پێکدادن له ناوچه‌ی که‌نداوی فارس دا و له لایه‌ک هه‌وڵێکه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژموونگه‌رایی ئێران به‌سه‌ر ناوچه‌ی که‌نداو و مه‌به‌ست لێی به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی فراوانخوازییه‌کانی تارانه. ئێستاش که ره‌حیمی سه‌فه‌وی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی په‌لاماردانی حزبه کوردستانییه‌کانی نێو عێراق و ئۆپۆزسیۆنه‌کانی ئێران ده‌کات و له‌م کاته‌دا که ناوچه‌ی سیتستان و به‌لوچستان، به ته‌واویی نائارامه و ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ به شێوه‌ی به‌رده‌وام ، باس له ته‌قینه‌وه و رفاندن و کوشتن ده‌که‌ن له‌و ناوچه جوداویسته‌ی ئێران و هاوسنوری ئه‌فغانستان و پاکستان‌دا، ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه، چڕبوونه‌وه‌ی توانا ده‌ریاییه‌کانی ئه‌مریکایه له ناوچه‌ی که‌نداو .. لێره‌وه ده‌پرسین: به‌ڕای به‌ڕێزتان، ئه‌گه‌ری به‌ریه‌ککه‌وتنی سه‌ربازیی نێوان ئه‌مریکا و ئێران له چ ئاستێکدایه، ئایا هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌مریکا دێنه دی؟ و ئایا ئێران ئاماده‌یه به‌رگه‌ی زه‌برێکی له‌ناکاو و خێرا و گورچکبڕی پێنتاگۆن بگرێت؟ ئه‌ی مه‌سه‌له‌ی قه‌یرانه ئه‌تۆمییه‌که‌ی تاران به‌کوێ ده‌گات؟ دانوستان یاخود پێکدادان؟ تا ئه‌ڵقه‌ی داهاتوو به خوای گه‌وره‌تان ده‌سپێرین..خواتان له‌گه‌ڵ
23:29 - 2007/3/3
- {0}
-
|